نەیمار تووشی پێکانبووە لە ڕانیدا

PM:02:41:21/09/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی نەیمار تووشی پێکانبووەتە و مەترسی ئەوەی لەسەرە دووبارە نەتوانێت بەشداری ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات بۆ مۆندیال.

یانەی سانتۆس راگەیاندرواێکی فەرمیان بڵاوکردووەتەوە تێێدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە نەیمار دال سێلڤا تووشی پێکانبووە لە ماسوولکەکانی ڕانی راستیدا.

هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە پەیوەستە بە رادەی وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.

لەلایەکیترەوە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە نەیمار مەترسییەکی گەورەی لەسەرە نەتوانێت بەشداری ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات بۆ جامی جیهانی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەرچەندە کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ماوەکانی رابردوودا ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرجەم یاریزانەکانی بەڕازیل ئەگەری بانگێشت کردنیان هەیە بۆ جامی جیهانی، بەڵام ئەگەر زۆرە ئەم پێکانە بەتەواوی کاریگەری لەسەر داهاتووی نەیمار دروست بکات و راهێنەرەکە بڕیار بدات بەتەواوی هێرشبەرەکە لە پلانەکانی بۆ ئەو پاڵەوانێتییە گرنگە بکاتە دەرەوە.

خ . ک