PM:02:03:21/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی لیڤەر ئەلکاراز لە ئەنجامێکی
چاوەڕوان نەکراودا بە فرێتز دۆڕا و سیرۆندۆلۆ لە هولگەر رۆنی بردەوە.
لە دریژەی یارییەکانی جامی لیڤەر کە لە
نێوان کیشوەرەکاندایە، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و نوێنەری ئەوروپا بەرامبەر
تایلۆر فرێتزی نوێنەری یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، فرێتز بە ئاستێکی
نایابەوە بینرا و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم بردەوە.
دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئەلکاراز هەوڵی
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام فرێتز ئەو کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش بە دوو
گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە یارییەکانی تریشدا، فرانچیسکۆ
سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی و نوێنەری ئەمریکا رووبەڕووی هولگەر رۆنی دانیمارکی و
نوێنەری ئەوروپا بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا
بەدەستهێنا.
خ . ک