PM:12:44:21/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی بالە ئیتاڵیا بە بردنەوە لە
ئەرجەنتین گەیشتە چارەکی کۆتایی و هۆڵەندا و کەنەدا ماڵئاواییانکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی
بالە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یارییکرد.
یاریزانانی ئیتاڵیا لە یارییەکەدا ئاستێکی
سەرنجراکێشیان پێشکەشکرد و سەرەنجام بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەیان
بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش 25 بە 23 خاڵ، 25 بە 20 خاڵ و 25 بە 22 خاڵ بوون.
لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی پۆڵەندا
رووبەڕووی کەنەدا بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی
پێدۆڕاند، هۆڵەنداش بەرامبەر تورکیا تووشی شکستهات.
بەو ئەنجامانە، هوەریەکە لە هەڵبژاردەکانی
ئیتاڵیا و پۆڵەندا و تورکیا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە،
ئەرجەنتین و هۆڵەندا و کەنەدا ماڵئاواییان کرد.
خ . ک