کۆمپانی باسی ئاستی تیپەکەی دەکات

PM:12:03:21/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی رایگەیاند زۆر دڵخۆشە بەم بردنەوە و تیپەکەی توانیوێتی ئاستێکی تەواو سەرنجراکێش پێشکەش بکات.

ڤیتسن کۆمپانی پاش بردنەوەیان لە هۆڤنهایم وتی بەڕاستی لە تایمی یەکەم تووشی ئاستەنگی بووینەوە، چونکە تیپی بەرامبەر لە یاریگای خۆیان هەمیشە نایاب یاریی دەکەن.

وتیشی لە تایمی دووەم ئەوەی پێویستبوو ئەنجامماندا و یاریزانەکانم توانییان بە باشی دەربکەون و دڵخۆشم بەبەدەستهێنانی ئەم سێ خاڵە گرنگە.

راهێنەرە بەلجیکییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە زۆر گرنگە بەبەردەوامی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا ئەنجام بدەیت، چونکە هیچ یاریزانێک ناتوانێت ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک یاریی بکات، هەربۆیە بڕیارمداوە لە هەندێک کاتدا پشوو بە یاریزانە گرنگەکان بدەم.

کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد بێگومان لەسەرجەم ئەو پاڵەوانێتییانەی تێیدا بەشدارین هەوڵی بەدەست هێنانیان دەدەین و هەرگیز بیر لەوە ناکەینەوە پلەی دووەم ببەینەوە.