AM:11:19:21/09/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم
جەختی لەوەکردەوە کە یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە و مارێسکاش وتی
کارتە سوورەکەی سانچێز پلانەکانی شێواندین.
رۆبن
ئەمۆریم پاش بردنەوەیان لە چێڵسی سەبارەت بە برۆنۆ وتی ئەو یاریزانە دیدگایەکی
گەورەی هەیە، کاپتنی ئێمەیە و گەیشتن بە 100 گۆڵ وەک یاریزانێکی ناوەڕاست بەڕاستی
تایبەتە.
وتیشی
کە بەگشتی یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد بەڵام هەندێک هەڵەی تاکتیکی هەیە
پێویستە دووبارەی نەکەینەوە.
راهێنەرە
پورتوگالییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە تەنها سەرنجی لەسەر یاریی داهاتووە و هەرگیز بیر
لەوە ناکاتەوە یانەیەکی دووری دەخەنەوە یاخود نا.
لەلایەکیترەوە
ئینزۆ مارێسکا جەختی لەوەکردەوە کە کارتە سوورەکەی سانچێز لەسەرەتایی یارییەکەدا
بەتەواوی پلانەکانی تێک داون و بەڕوونی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە دروست
کردووە.
راهێنەرە
ئیتاڵییەکە جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستبوو پاش کارتە سوورەکەی سانچێز هەندێک
گۆڕانکاری بکەین لە پێناو ئەوەی بتوانین بەرگرییەکی باش ئەنجام بدەین.
لە
کۆتاییدا مارێسکا ئاماژەی بەوەکرد تیپەکەی لەسەر رێڕەوێکی راستە و هەوڵ دەدەن لە
یارییەکانی داهاتوودا بەبردنەوەی ئاشناببنەوە.