AM:10:40:21/09/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا ئاماژەی بەوەکرد یارییەکی قورس چاوەڕوانیانە و گواردیۆلاش
وتی تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوینەتەوە بۆسەر ئاستی راستەقینەی خۆیان.
میکێل ئارتێتا پیش ڕووبەڕووبونەوەی مان سیتی ئەوەی
ئاشکراکرد کە سالیبا بە چڕی کاردەکات بۆئەوەی بەشداری یارییەکان بکات، بەڵام
تاوەکوو ئێستا نازانین بۆئەم یارییە ئامادەدەبێت یاخود نا.
وتیشی یارییکردن بەرامبەر پیپ گواردیۆلا هەمیشە ئاڵۆزە و
قورسە چونکە باشترین راهێنەری جیهانە.
ئارتێتا جەختی لەوەشکردەوە کە مانچستەر سیتی لەهەر
بارودۆخێکدا بێت یارییکردن بەرامبەرییان ئاسان نییە و بێگومان یارییەکی قورس
چاوەڕوانیان دەکات.
راهێنەرەکەی گەنەرز ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەنجامەکانی ئەم
وەرزەی بەدڵە و هیودارە بتوانن تاوەکوو کۆتایی بەردەوامی پێبدەن.
لەلایەکیترەوە پیپ گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد تاوەکوو
ئێستا تیپەکەی نەگەراوەتەوە بۆسەر ئاستی راستەقینەی خۆی و بێگومان پێویستە لە
پێناو ئەو ئامانجەیان زیاتر هەوڵ بدەن.
گواردیۆلا وتیشی ئارسناڵ تیپێکی
باوەڕپێنەکراون، خێراییەکی زۆریان هەیە لە هێرشبردندا و لەسەرجەم پێگەکان خاوەنی
یاریزانی نایابن.
راهێنەرە
ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە شکستە قورسەکەیان بەرامبەر بە ئارسناڵ لە وەرزی
رابردوو ئاسایی بوو، چونکە لەو کاتەدا ئاستی تیپەکەی زۆر خراپبوو.
لە
کۆتاییدا وتیشی رۆدری هەست بە ئاسوودەی دەکات و پاش گەڕانەوەی لە پێکانەکەی دوو
یاریی ئەنجامداوە و بێگومان ئێستا ئامادەیە بۆ هەموو ڕووبەڕووبونەوەیەک.