AM:09:00:21/09/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو
گۆڵ لە دی سی یونایتدی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی31ی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە
یاریگای چەیس میوانداری لە دی سی یونایتد کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 35 لەرێگەی تادیۆ ئالێندی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆماربکەن.
هەرچەندە تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم
تاکە گۆڵە لە بەرژەوەندی میامی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە تارادەیەک بەهێزتربوو بەجۆرێک
لە خولەکی 52 بینتیکی توانی گۆڵ بۆ دی سی یونایتد تۆماربکات و یارییەکە بگەرێنێتەوە
خاڵی سەرەتا.
پاشان لیۆنێل میسی توانی لە خولەکەکانی 66 و 85 دوو گۆڵ
بۆ یانەکەی تۆماربکات و دووبارە ئینتەر میامی پێشکەوتەوە.
هەرچەندە تیپی میوان لە خولەکی حەوتی زیادکراو توانیان
گۆڵێک تۆماربکەن بەڵام کاریگەری نەبوو لەسەر ئەنجامی یارییەکە و سەرئەنجام ئینتەر
میامی توانیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دی سی یونایتد ببەنەوە و ژمارەی
خاڵەکانیان بۆ 52 خاڵ بەرزبکەنەوە و لە پلەی پێنجەم خۆیان جێگیتر کرد.