فلیک: یارییەکی بەهێزمان لە پێشە بەرامبەر نیوکاسڵ

PM:10:35:17/09/2025

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە یارییەکی بەهێزیان لە پێشە بەرامبەر نیوکاسڵ و ئامادەنەبوونی یاماڵیشی دوپاتیکردەوە.

پێش رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، نیوکاسڵ لە چەند ساڵی کۆتایدا زۆر پێشکەوتووە و راهێنەرێکی زۆر باشیان هەیە، هەمووان باسی بە چێژی کەش و هەوای یاریگاکەیان دەکەن، ئەمانەش وادەکەن چاوەڕێی یارییەکی بەهێز بن.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پاڵێوراوبوون بۆ بردنەوەی چامپیۆنز لیگ شتێکە خەڵکی بڕیاری لەسەر دەدەن، ئەو بیر لەو بابەتە ناکاتەوە، ئەوەی لەلای گرنگە ئەوەیە هەمیشە و رۆژ لەدوای رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن.

فلیک ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت لە رابردووەوە فێرببن و لە داهاتوودا سوود لە هەڵەکانیان وەربگرن، پێویستە هەموو یارییەک وەک یارییەکەی ڤالانسیا بەگڕ و تین بن.

سەبارەت بە دۆخی یاماڵیش وتی: بەرامبەر نیوکاسڵ یاری ناکات و نازانم رۆژی یەکشەممە ئامادە دەبێت یان نا، نابێت پەلە بکەین لە شتەکان و ئەو یاریزانێکی گەنجە و پێویستە ئاگاداری بین، بەڵام جێی دڵخۆشیە ستافی پزیشکی بەرشەلۆنە زۆر نایابن.

لەبارەی هەڵبژاردنی بەرگریکار و هێرشبەریش وتی: پێش یارییەکە دەبینن بڕیار لەسەر چی دەدەم؛ ئاراوخۆ و کریستینسن و کۆبارسی هەموویان ئامادەن، سەبارەت بە هێرشبەریش، پێویستە ڕاهێنان بکەین ئینجا رووندەبێتەوە، بەڵام پێم وایە فێران تۆرێس یان لیڤاندۆڤسکی یاریدەکەن.

فلیک دوپاتیشی لە بەرزی ئاستی رافینیا و راشفۆرد کرد و هەردوو یاریزانەکەشی بە گرنگ بۆ پێکهاتەی لە قەڵەمدا.