ئەلیگری: کاتی گەڕانەوەی لیاو دیار نییە

PM:09:14:22/09/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیگری دوپاتیکردەوە پێویستیان بە پاڵپشتی هاندەران هەیە و گەڕانەوەی لیاویشی دیاریکراو نییە.

پێش روووبەڕووبوونەوەی لیچی لە قۆناغی 32ی جامی ئیتاڵیا، ئەلێگری راهێنەری میلان رایگەیاند، یارییەکەیان گرنگە و دەبێت براوەبن و بگەنە قۆناغی 16، کارەکە ئاسان نابێت بۆیان و جگە لەوەش تەنها 90 خولەکیان لە پێشە، نابێت رێگە بدەن یارییەکە بچێتە لێدانی یەکلاکەرەوە چونکە ئەو کاتە هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە.

راهێنەرەکەی میلان پشتگیری خیمینێزی هێرشبەری یانەکەی کرد و دوپاتیکردەوە سەرەڕای ئەوەی گۆڵی تۆمارنەکردووە بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و دەکرێت بەرامبەر لیچی تۆڕی گۆڵ بهەژێنێت.

هەروەها راهێنەرەکە داوای لە هاندەرانی میلان کرد پاڵپشتییەکی زۆریان بکەن لە یارییەکاندا و، وتی: پێویستمان بە هەموو کەسێکە، دەبێت ئەوان لەم وەرزە درێژەدا یاوەرمان بن، ئێمە و یاریزانەکان دەبێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و بگەین بە ئامانجەکانمان.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە گەڕانەوەی لیاو بەرامبەر لیچی نابێت، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و دواتر بڕیار دەدەین کە ئایا ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی یان نا.