ئیندریک بووەتە ئامانجی یانەیەکی پریمەر لیگ

PM:05:50:22/09/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسڵ پلانیان داناوە لە گواستنەوەی زستانەدا بارودۆخی ئیندریک بقۆزنەوە و بە خواستن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

پاش ئەوەی پێنج هەفتەی خولی ئیسپانیا تێپەڕێوە بەڵام تاوەکوو ئێستا چابی ئەلۆنسۆ هیچ دەرفەتێکی یارییکردنی بە ئیندریک نەداوە، هەربۆیە یانەکانی جیهان ئامانجیانە ئەم بارودۆخەی یاریزانەکە بقۆزنەوە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی نیوکاسڵ ئامانجیانە لە گواستنەوە زستانە ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەشێوەی خواستن پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەگەر زۆرە بەرپرسانی مێرێنگی ئامادەبن ئەو یاریزانەیان بەشێوەی خواستن بەڕێ بکەن، چونکە بەبوونی گارسیا دەرفەتی پێویستی یارییکردنی پێنادرێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 37 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.