مارێسکا: پێکانەکانمان ئاسایی نین

PM:08:31:22/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا دوپاتیکردەوە پێکانەکانیان ئاسایی نین و پاڵمەریش یاریکرن و نەکردنی بەرامبەر لینکۆڵن روون نییە.

پێش رووبەڕووبوونەوەی لینکۆڵن سیتی، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، سەرجەم یاریزانەکانی کە لە یاری پێشوو بەردەست بوون بە تەواوی ئامادەن بۆ یارییەکە جگە لە کۆڵ پاڵمەر و دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ باروودۆخی بکەن، وە یاری پێشووش بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری بە کوڵ کردووە و هیوادارە بە زووی چاک ببێتەوە لە پێکان.

سەبارەت بە یاری پێشووشیان باسی لەوەکرد، کێشەی ئەوان هیلاکی تیپەکە نەبووە بەڵکو بەهۆی کارتە سورەکەوە بوو، چونکە کاتێک مان یوش یاریزانێکی دەرکرا سەدا 70ی کۆنترۆڵی یاریگایان گرتەوە دەست.

وتیشی: پێکانەکان دۆخێکە کە دەبێت بەڕێوەی ببەین، لەو باوەڕەشدا نیم ئەم پێکانانە دۆخێکی ئاسایی بێت، لاڤیا و بەدیاشیلیش گەڕانەتەوە راهێنانەکان بەڵام هێشتا ئامادەی یاریکردن نین.

لەبارەی ئەوەی ئایا یاری بە یاریزانانی ئەکادیمیای چێڵسی دەکات، راهێنەرەکە ترسی خۆی لەو بابەتە نەشاردەوە و پێیوایە ئەگەری هەیە یارییەکە بە ئاسان وەربگرن تووشی شکست بن.