یانەیەکی گەورە یەڵدز دەگوازێتەوە

PM:06:07:12/07/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی یەلدز بۆ بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 نوێ دەکەنەوە.

پاش ئەوەی یانەی بەڕشەلۆنە لە گواستنەوەی لویز دیاز و نیکۆ ولیامز شکستیان هێنا لە ئێستادا بلەوگرانا هەوڵی گواستنەوەی ئامانجێکتر دەدات.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بەرشەلۆنە دەیەوێت کینان یەڵدز لە یۆڤانتۆس بگوازێتەوە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە بۆ رێگریکردن لە یانە کەتەلۆنییەکە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە خانمە پیرەکە دەیەوێت گرێبەستی یەلدز تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 درێژ بکاتەوە و لەهەمان کاتدا مووچەکەی بۆ چوار ملیۆن یۆرۆ بەرزتر بکاتەوە.

کینان یەڵدز لە مۆندیالی یانەکان ئاستێکی باشی پێشکەشکردوو و لە چوار یاریدا بەشداری کردووە و توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.