عوسمان دێمبلی توشی پێکان بووە

PM:06:22:07/06/2025

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عوسمان دێمبلی توشی پێکان بووە و پێشبینی دەکرێت بەشداری دوو یاریی سەرەتای جامی جیهانی یانەکان نەکات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەیلیکیپی فەرەنسی، عوسمان دێمبێلێ لە ماسولكەكانی رانیدا تووشی پێكان بووە و ناتوانێت بەشداری یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەمی نەیشنزلیگ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بكات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پێشبینی دەكرێت دێمبێلێ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە بەمەش بێبەش دەبێت لە دوو یاریی سەرەتای پاریس لە مۆندیالی یانەکان.

دوو یاریی سەرەتای پاریس سان جێرمان لە جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و بوتافوگۆی ئەرجەنتینییە کە تیایدا عوسمان دێمبلی بێبەس دەبێت.

پاریس سانجێرمان لە كۆمەڵەی دووەم هاوشانی یانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید، بۆتافۆگۆ و سیاتڵ ساوندەرس دێت، بە لەدەستدانی دێمبلی چاوەڕێ دەکرێت زەبرێکی کوشندەیان پێبگات، چونکە ئەو ئەستێرە فەرەنسیە لە وەرزی رابردوو توانی 33 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.