PM:08:43:30/09/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە
بەرامبەر باشترین یانەی وەرزی رابردوو یاری دەکەن و ئینریکیش دەڵێت: پێکانەکان
ناکەین بە بیانوو.
پێش رووبەڕووبوونەوەی پاریس
سان جێرمان، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یارییەکی جیاوازیان لە
پێشە و بەرامبەر باشترین یانەی وەرزی رابردوو یاری دەکەن، کە خاوەنی راهێنەرێکی
گەورە و چەندین یاریزانی نایابن.
باسی لەوەشکرد، هەردوو
یانە پێکانی زۆریان هەیە، بەڵام ئەوان متمانەی تەواویان بە یاریزانە لاوەکانیان
هەیە و دەتوانن پشتیان پێببەستن، نەشیشاردەوە کۆنترۆڵی یارییەکە زۆر گرنگە بیگرنە
دەست، وە بێگومان دەزانن پاریس یانەیەکی زۆر باشە لە فشارکردن و هێرشبردندا.
وتیشی: یاماڵ یاریزانێکی
نایابە بەڵا بەهرە تەنها شت نییە کە یاریزانێک پێویستی بێت، دەبێت یاریزان هەوڵی باشترکردنی
خۆی بدات، لیڤا و تۆرێسیش بە تەواوی ئامادەن بۆ یارییەکە، ئاستی راشفۆرد و پێدریش
جێگای دڵخۆشیی.
لەلایەکی تریشەوە، لویس
ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، بەرشەلۆنە وەک ماڵی ئەو بووە کاتێک کاپتنی
بەرشەلۆنە بوو پاشانیش بووە راهێنەریان، هەمیشە لەو شارە هەست بە دڵخۆشی دەکات.
باسی لەوەشکرد، پێدری
یاریزانێکی نایابە هیوادارە بەرامبەر تیپەکەی
ئەم ئاستێکی باش پێشکەش نەکات، وە بەرشەلۆنەش لەیەک یاریزان پێکنەهاتووە و چەندین
ئەستێرەی نایابی هەیە.
جەختی لەسەر
ئەوەشکردەوە، هەرگیز پێکانەکان ناکەن بە بیانوو، بڕیاری یاریکردن و نەکردنی
ڤیتینیاش بەدەست خودی یاریزانەکەیە، ئەگەر کێشەی نەبێت یاری پێدەکات، وە یارییەکی
بەچێژ چاوەڕێیان دەکات بەرامبەر بەرشەلۆنە.