سارابیا بەباشترین راهینەری مانگی لالیگا دیاریکرا

PM:07:30:30/09/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سارابیای راهێنەری ئێڵچی بەباشترین راهێنەری مانگی ئەیلوولی خولی ئیسپانیا دیاریکرا و لە گەورەکانی بردەوە.

ئیدێر سارابیای راهێنەری یانەی ئێڵچی بەباشترین راهێنەری خولی ئیسپانیا دیاریکرا بۆ مانگی ئەیلوول، ئەویش پاش ئەوەی لە مانگەکەدا لە چوار یاریدا خاوەنی دوو بردنەوە و دوو یەکسان بوو لەگەڵ یانەکەی و سەرکردایەتی کردن بۆ گەیشت بە پلەی چوارەمی لا لیگا.

ئێڵچی لەژێر سەرکردایەتی سارابیا لە مانگەکە شکستی بە ریاڵ ئۆڤیدیۆ و سێڵتا ڤیگۆ هێنا، لەگەڵ یانەکانی سیڤییە و ئۆساسۆناش یەکسانبوون.

لە ئێستاشدا یانەی ئێڵچی تازە سەرکەوتوو بۆ لا لیگا، پاش تێپەڕبوونی حەوت هەفتە خاوەنی سێ بردنەوە و چوار یەکسانن، 13 خاڵیان هەیە و لە پلەی چوارەم دێن لەپاش بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵەوە.

جێی سەرنجە راهێنەرە 44 ساڵانەکە، کێبڕکێکەی لە راهێنەرانی وەک چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید و هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە بردەوە و باشترینی مانگەکەی بەدەستهێنا.