PM:07:52:30/09/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن
دەیەوێت پارێزگاری لە هاری کەین بکات و دەستیکردووە بە ئامادەکاری نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی.
بەپێی
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی سکای سپۆرت، پێشتر ماکسئیبەرلی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن رایگەیاندووە، ئامادەکاری دەکەن بۆ
نوێکردنەوەی گرێبەسی هاری کەینی 32 ساڵان لەگەڵ یانەکەیان.
سەرەڕای
ئەوەی دوو وەرز ماوە بۆ کۆتایی گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ بایرن، بەڵام
بڕگەی فرۆیشتنی بەبڕی 57 ملیۆن پاوەند لەم هاوینەدا کارا دەبێت، ئەمەش وادەکات
چەندین یانە هەوڵی پەلکێشکردنی بدەن بۆ ریزەکانیان.
هەوڵەکانی
یانە باڤارییەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری کەین لە کاتێکدایە ئەستێرەکە
بەتەواوی لەگەڵ ئەو یانەیە درەوشاوەتەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا ژمارە
پێوانەییەکی مێژووی شکاند و بووە یەکەمین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بە کەمترین
ژمارەی یاری بگاتە زۆرترین ژمارەی گۆڵ لەگەڵ یانەیەک لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا.
بە جۆرێک لەکۆی 104 یاری
کە بۆ بایرن میونشنی ئەنجامداوە خاوەنی 100 گۆڵە، بەمەش ژمارە پێوانەیەکی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هالاندی شکاند کە بە 105 یاری گەیشتووبوونە ئەو ژمارەیە.