ماوەی راگیرانی کارڤاخاڵ لە چامپیۆنز لیگ راگەیەندرا

PM:06:15:30/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا بە فەرمی کارڤاخاڵی بۆ دوو یاری راگرت لە چامپیۆنز لیگ بەهۆی کارتە سورەکەی بەرامبەر مارسیلیا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی راگەیاندرواێکی سەبارەت بە کارتە سوورەکەی دانی کارڤاخاڵ بەرامبەر مارسیلیا بڵاوکردەوە، کە تێیدا بڕیاریداوە کارڤا بۆ دوو یاریی رابگرێت واتە یاریزانەکەی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکانی بەرامبەر ئەلماتی و یۆڤانتۆس راگیراوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیژنەی رێککاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دیارییکردووە، هێرشەکەی کارڤاخال بۆ سەر ڕولی هێندە قورس نەبووە کە شایەنی سزایەکی زیاتر بێت، لەبەر ئەوەش بۆ دوو یاری راگیراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کارڤاخال تووشی پێکانێکی سەختی قاچی بووە و بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش بە پێی بڵاوکراوەیەکی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید.