بایرن میونشن دەرگا بەڕووی رۆیشتنی ئۆپامیکانۆ دادەخات

PM:05:22:30/09/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بایرن میونشن دەرگا دادەخات بەڕووی لیڤەرپوڵدا بۆ گواستنەوەی دایۆت سئۆپامیکانۆ.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکاری فەڕەنسی دایۆت ئۆبامیکانۆدایە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی.

یانە ئینگلیزیەکە ئامانجی ئەوەیە ئامادەکاری بکات بۆ دروستکردنی هێڵێکی بەرگری بەهێز بە تایبەت کە ئەگەری هەیە ئیبراهیم کۆناتێ لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوودا لە یانەکەیان بڕوات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ماکس ئیبێرلی بەڕیوەبەری وەرزشی بایرن میونشن ئاماژەی بەوەداوە ، کە چەندین یانە دەیانەوێت ئۆماپیکانۆ بگوازنەوە بەڵام ئەوان پێویستان پێیە و بە زووترین کات هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدەن بەمەش دەرگای گفتوگۆی داخستوە بەرامبەر یانەی لیڤەرپووڵ.

ئۆپامیکانۆی 26 ساڵ لە 2021 لە لایپزیگی فەڕەنسیەوە پەیوەندی کردووە بە بایرن میونشنەوە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت لەگەڵ بایرن بەشداری لە 159 یاریدا کردووە خاوەنی پێنج گۆڵ و 10 ئەسیستە.

کاشان قادر