PM:05:46:31/03/2025
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان سیتی گواستنەوەی پێدری و
ریندەرزیان کردووەتە ئامانج لەسەر داوای گواردیۆلا.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان رایانگەیاند،
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی
بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو لەپێناو گەڕانەوە بۆ کێبڕکێ کردنی
نازناوەکان.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایکردووە،
بەرپرسانی مانچستەر سیتی بە نهێنی گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی پێدری
ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە کردووە.
موندۆ دوپاتیکردووەتەوە، یانە
ئینگلیزییەکە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە بدات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو
یاریزانە پێیان بەڵام یانە کەتەلۆنییە ئەو بڕە پارەیە رەتدەکاتەوە و فرۆشتنی ئەو
یاریزانەی بە هێڵی سوور داناوە.
لەلایەکی ترەوە، پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر
ئاشكرایکردووە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی
کردووە گرێبەست لەگەڵ تیجانی رێندەری ئەستێرەی میلان ئیمزابکەن.
نوسیویەتی، گواردیۆلا دڵنیایە لەوەی
شێوازی یاریکردنی رێندەرز و ئاستە بەرزەکەی سوودێکی زۆر بە هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی
دەگەیەنێت هەرچەندە دەزانێت گواستنەوەی قورسە بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا
گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێکردەوە.
خ . ک