ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گیۆکیرێس دەستپێکرد

PM:04:54:31/03/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئارسناڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گیۆکیرێس دەستپێکرد لەپێناو چارەسەر کردنی هێڵی هێرشبردن.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەی یانەکەی تا بتوانێت لە وەرزی داهاتوودا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانەی ئارسناڵ هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر گیۆکیرێسی سویدی و هێرشبەری یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری گرنگی پێدانی یانە لەندەنییەکە بە گواستنەوەی گیۆکیرێس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان لەم وەرزەدا لاواز بووە بەهۆی پێکانی هەریەکە لە گابرێل خیسۆس و کای هاڤێرتز.

دەشڵێت، جگە لە هێرشبەرە سویدییەکە بەرپرسانی ئارسناڵ گواستنەوەی ئەلیکساندەر ئیزاکیان کردبووە ئامانج بەڵام بەهۆی ئەوەی نیوکاسڵ داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات لەو بابەتە کشاونەتەوە.

گیۆکیرێس لەم وەرزەدا بە ئاستێکی خەیاڵیەوە دەرکەوتووە و لە 42 یاری یانەکەی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا توانیویەتی 42 گۆڵ تۆمار بکات و خاوەنی 11 ئەسیستە.

خ . ک