PM:04:10:31/03/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند ساکا ئامادەیە بۆ یاری
کردن و دەشیانەوێت لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنن.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پیش
یارییەکەی فولهام هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند ئەویش گەڕانەوەی
بوکایۆ ساکایە لەو پێکانەی کە چەند مانگێکە تووشیبووە.
ئارتێتا ئاماژەی بەوەدا کە ساکا ئامادەیە بۆ
ئەم یارییەی فولهام و تەنانەت دەشتوانێت بە سەرەکی یاری بکات، دڵخۆشن بە گەڕانەوەی
چونکە چەکێکی بەهێزیانە، راهێنانی بە بێ کێشە ئەنجامداوە.
دەشڵێت، ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ ئەم
یارییە و ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە تا کۆتایی وەرز بەڵام دەبێت
ئاگادار بن چونکە فولهام یانەیەکی سەرنجراکێشە و خاوەنی راهێنەرێکی زیرەکە.
رونیشیکردەوە کە بەداخن کالافیۆری تووشی
پێکانبووە و ترسێکی زۆریان هەبووە لەو پێکانە بەڵام هیوادارن چەند هەفتەیەک زیاتر
نەخایەنێت، تیمبەریش رۆژ لە دوای رۆژ هەست بە باشتربوون دەکات.
خ . ک