ئەنچیلۆتی: ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە

PM:03:25:31/03/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و مباپێش یاریزانێکی ناوازەیە.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد لە جامی شای ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لە بارودۆخێکی زۆر باشدان و چاوەڕێی ئەوەن بگەن بە یاری کۆتایی چونکە ئەو جۆرە یارییانەیان خۆشدەوێت بەڵام دەبێت ئاگادار بن چونکە سۆسیداد خۆی بەدەستەوە نادات و یانەیەکی کوالێتی بەرزە.

ئەنچیلۆتی وتی، قورسە بڵێین کیلیان مباپێ باشترین یاریزانی ئێستایە بەڵام ئامۆژگاری دەکەم ئەو دەستکەوتانە بەدەستبهێنێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستیهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ئەفسانەیەک لەو کاتەدا.

لەسەر کوالێتی شێوازی یاری یانەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە هەر یانەیە و شێوازێکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەرشەلۆنە حەزی بە کۆنترۆڵ کردنی تۆپە و یانەکەی خۆشی شێوازێکی جیاوازی تۆپی پێ پەیڕەودەکات ئەگەر تەنانەت خراپیش بن لە یاریگادا ئەو شێوازەی یانەکەی خۆشدەوێت.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە دەمەوێت هەر سێ نازناوەکەی ئەم وەرزە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنم کە دەبێتە یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا بەڵام ئەوە کاری زۆری دەوێت و دەبێت هاندانی تیادا بێت.

دوپاتیکردەوە کە هۆکاری ئەوەی ناتوانن بە خێرایی یارییەکان یەکلابکەنەوە ئەوەیە کە رووبەڕووبونەوەکانیان ئاڵۆز و پڕ کێبڕکێیە، ئێستاش تیپەکەی لەڕووی هێرشبردنەوە باشترن لە چاو هێڵی بەرگری.


خ . ک