PM:02:41:31/03/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید
میوانداری سۆسیداد دەکات و لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ و مان یونایتد بەجیا یارییان
هەیە.
یارییەکانی خول و جامە ناوخۆییەکانی
ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای
ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ
سۆسیداد دەکات.
یاری چوون کە لە یاریگای سۆسیداد
بەڕێوەچوو، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا و
ئێستاش ئەگەری گەیشتنی بە یاری کۆتایی زیاترە.
هەر کام لەم دوو یانەیە بگات بە یاری
کۆتایی چاوەڕێی یەکێک لە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات کە
بڕیارە چوارشەممە رووبەڕووی یەکببنەوە.
هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا و لە
کاتژمێر نۆ و 45 خولەکدا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهام دەکات،
دواتریش مانچستەر یونایتد رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.
لە جامی فەرەنساش، یانەی پاریس سان جێرمان
رووبەڕووی دەنکارک دەبێتەوە و لە جامی ئەڵمانیاش بایر لیڤەرکوزن بەرامبەر ئەرمینیا
بێلیفێڵد یاریدەکات.
خ . ک