PM:01:55:31/03/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سینەر و سابالێنکا لە پێشەنگی جیهاندا
مانەوە و مینسیکیش 30 پلە چووە پێشەوەی ریزبەندییەکە.
رابیتەی تێنسی سەرزەوی نوێترین ریزبەندی
یاریزانانی بڵاوکردەوە دوای تەواوبوونی جامی میامی کە مێنسیکی چیکی توانی نازناوی
پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
لەسەر ئاستی کوڕان، یانیک سینەری ئیتاڵی
پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی کرد بە کۆکردنەوەی 10 هەزار و 330 خاڵ بە جیاوازی
دوو هەزار و 300 خاڵ لەگەڵ ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی.
بە پێی ریزبەندییەکە، کارلۆس ئەلکارازی
ئیسپانی لە پلەی سێیەمدایە و خاوەنی شەش هەزار و 720 خاڵە، فرێتز و جۆکۆڤیچ لە
پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان، میدڤیدێڤ دابەزی بۆ پلەی 11 و مێنسیک 30 پلە هاتووەتە
پێشەوە و ئێستا لە پلەی 24ەمدایە.
لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای
بیلاڕوسی بە کۆکردنەوەی 10 هەزار و 541 خاڵ، ئیگا شیفۆنتیکی پۆڵەندی لە پلەی
دووەمدایە و کۆکۆ گاوف و پیگۆلا و پاولینی لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان.
خ . ک