مباپێ: ئامانجم بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە

AM:10:56:31/03/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە دەیەوێت سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت و باشترین یانەی جیهانیشن.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، تاکە ئامانجی ئەوە بووە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بکات و درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت و هاندەران ناوی بهێنن لە کاتی گۆڵ تۆمارکردندا.

مباپێ دەڵێت، ئامانجم ئەوەیە سەرجەم نازناوەکان بەدەستبهێنم بە نمونەی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا و ئەوانەی تریش، بە دڵنیاییەوە دەشتوانین ئەو کارە ئەنجامبدەین چونکە ئێمە ریاڵ مەدریدین.

دەشڵێت، ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە و کارێک دەکات کە هیچ یانەیەکی تر توانای ئەوەی نییە، من لاوێکم و هەموو دڵخۆشییەکان بە روخسارمەوە دیارە و ئاماژەی پێدەکرێت.

دوپاتیکردەوە کە لە سەرەتاوە سەرسام بووە بە زەیندەین زیدان کاتێک یاری بۆ یانەی شاهانە کردووە چونکە لەو کاتەشدا کاری سەرسوڕهێنەر لەم یانەیە بینراوە لە یاریگادا.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەدا، خەونەکەی بەدیهات کە یاریکردن بوو بۆ ریاڵ مەدرید، بە دڵنیاییەوە کارە گرنگەکانی دایکی بووە کە بتوانێت ئەو خەونەی بەدیبهێنێت، لەگەڵ باوکی گرنگییەکی زۆریان هەیە لە ژیانیدا.

خ . ک