خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند لە ماینزی بردەوە

PM:08:45:30/03/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند بردنەوەی بەسەر ماینز بەدەستهێنا و چووە پلەی دەیەم.
لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک میوانداری یانەی ماینزی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 39 و 42 ماکسیمیلیان پێیر و ئێمری کان دوو گۆڵیان بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 72 ماکسیمیلیان پێیر گۆڵێکی تری بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 76 پاول نێل ماینزی کردە خاوەنی گۆڵێک، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە دۆرتمۆند کۆتاییهات.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی فرایبۆرگ رووبەڕووی یونیۆن بەرلین بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامە، ماینز 45 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدا مایەوە، دۆرتمۆند خاڵەکانی گەیاندە 38  خاڵ و چووە پلەی دەیەمی ریزبەندی.
خ . ک