جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مان سیتی و ئەستۆن ڤێلا گەیشتنە پێش کۆتایی

PM:08:28:30/03/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی بە بردنەوە لە بۆرنمۆس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەستۆن ڤێلاش بردیەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 14 ئێرلینگ هالاند لێدانێکی سزای لەدەستدا و دواتر لە خولەکی 21 ئیڤانیلسۆن گۆڵێکی بۆ بۆرنمۆس تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 49 و 63 ئێرلینگ هالاند و عومەر مەرموش دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ئەستۆن ڤێلا رووبەڕووی برێستۆن بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە مانچستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد و بۆرنمۆس و برێستۆن ماڵئاواییانکرد. 
خ. ک