PM:08:08:30/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان هەوڵەکانی بەرشەلۆنە و چێڵسی و پاریس شکستپێدەهێنێت و فرۆشتنی لیاو رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە هیچ شێوەیەک بیری لە دەستبەرداربوون لە رافاێل لیاوی ئەستێرەی پورتوگالی یانەکەی نەکردووەتەوە.
رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانە ئیتاڵییەکە نایانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا دوو ئەستێرە یانەکەیان جێبهێڵێن کە ئەگەری زۆرە تیۆ هێرناندێز بڕوات بەڵام رێگری لە لیاو دەکەن.
دەشڵێت، تەنانەت لە ئەگەری سەرنەکەوتنیان بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو ئەوا یانە ئیتاڵییەکە هەوڵدەدەن ئەستێرە پورتوگالییەکە رازی بکەن بە مانەوە لەگەڵیان.
نوسیویەتی، ئەگەر ئەو یاریزانە سوور بوو لەسەر ئەوەی کە بڕوات ئەوا بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن کە ئەو نرخەش زۆرە و دەبێتەهۆی شکستپێهێنانی یانەکانی بەرشەلۆنە و چێڵسی و پاریس سان جێرمان کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی لیاو لە میرکاتۆی زستانەی ئەمساڵدا ئەو یاریزانەی پێشکەشی یانە سعودییەکان کردبوو بەڵام میلان فرۆشتنی رەتکردووەتەوە.
خ . ک