خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە گۆڵبارانی جیرۆنای کرد

PM:07:29:30/03/2025

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر جیرۆنا بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزترکرد.
لە هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی جیرۆنای کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات، گۆڵەکەش کرێتشی بە هەڵە لە خۆیان تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53 دانگۆما ئەنجامەکەی بۆ جیرۆنا یەکسانکردەوە بەڵام دواتر بەرشەلۆنە سێ گۆڵی تری لە رێگەی لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و فێران تۆرێسەوە تۆمارکرد.
سەرەنجام یانە کەتەلۆنییەکە توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنێت.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤیاڕیاڵ بووە میوانی خیتافی و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک