ئینتەر پارێزگاری لە تورام دەکات

PM:06:51:30/03/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر بە نیازە گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی تورامدا بکات تا دووریبخاتەوە لە هەوڵی یانەکانی تر.

مارکۆس تورامی فەرەنسی لە هاوینی ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانە بروسیا منشنگلادباخەوە پەیوەندی کرد بە یانەی ئینتەر میلانەوە و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2028 کۆتاییدێت.

تۆڕی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی ئینتەر میلان بە نیازە گۆڕانکاری لە گرێبەستی هێرشبەرە فەرەنسییەکەدا ئەنجامبدات بەهۆی ترسی لە یانە گەورەکان.

تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە کە یانە ئیتاڵیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە و پێیانوتوە کە دەیانەوێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کە 85 ملیۆن یۆرۆیە هەڵوەشێننەوە، جگە لەوەش گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە و مووچەی ساڵانەکەشی بۆ زیاددەکەن.

رونیشکردووەتەوە، ئەم هەڵوێستەی بەرپرسانی ئینتەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەر یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیدا ئەوا خۆیان بڕیار لەسەر نرخەکەی بدەن بەهۆی ئەوەی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ و پاریس سان جێرمان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج.
خ . ک