PM:01:15:29/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید تاوەکوو ئیستا داهاتووی
رۆدیگێر و ئەلابای یەکلای نەکردووەتەوە بەڵام ئەنچیلۆتی داوای مانەوەیان دەکات.
لە وەرزەکانی ڕابردوودا داڤید ئالابا و
ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر و میلیتاو سێ بەرگریکاری سەرەکی یانەی شاهانە بوون، بەڵام ئێستا یانەکە
ڕووبەڕووی نوێبوونەوە بووەتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی درەوشانەوەی ڕائول ئەسینسیۆ.
تۆری ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە ئامانجێکی
دیکەی یانەکە هۆیسنی بەرگریکاری یانەی بۆرنمۆسە، کە دەتوانێت بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ
یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی دەیەوێت ئەسینسۆ و هویسن و میلیتاو لە یانەکە کۆبکاتەوە
داهاتووی یانەکە بەو سێ بەرگریکاریکارە بسپێرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە گرێبەستی
ئالابا و رۆدیگێر نوێ دەکرێتەوە یاخود بڕیاری فرۆشتنیان دەدەن.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید
پێی وایە باشترە داڤید ئالابا و ئەنتۆنیۆ
رۆدیگێر بمێننەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکەیان و پاش چەند ساڵێکیتر بیر لە
فرۆشتنیان بکرێتەوە.