جامی دەوحە.. رۆبلێڤ بە بردنەوە لە ئەلیاسیم گەیشتە یاری کۆتایی

PM:03:18:22/02/2025

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دەوحە رۆبلێڤ بە بردنەوە لە ئەلیاسیم گەیشتە یاری کۆتایی و لێچکا ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی دەوحە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی یاریکرد.

یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی رۆبلێڤ کۆتاییهات و دواتر ئەلیاسیم بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لەنێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی رۆبلێڤ کۆتاییهات و سەرەنجام توانی دوای دوو کاتژمێر و 47 خولەک یاریەکە بە ئەنجامی دوو کۆەملە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بباتەوە.

لە هەمان قۆناغ، ڤێری لیچکای چیکی رووبەڕووی جاک دیبەری بەڕیتانی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە رۆبلێڤ و جاک دیبەر سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و ئەلیاسیم و لێچکا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک