ریزبەندی 10 گرانترین یاریزانی عێراق

AM:11:44:15/12/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە گوێرەی ترانسفێر مارکێت عەلی حەمادی بە دوو ملیۆن یۆرۆ گرانترین یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە.

پێگەی ترانسفێر مارکێتی جیهانی گۆڕانکاری لە نرخی یاریزانان کرد، بەو پێیەش عەلی حەمادی یاریزانی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی بە دوو ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگی گرانترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراقە.

لە پلەی دووەمدا مونتەزر ماجیدی یاریزانی هاماربی سویدی و دانیلۆ سەعیدی یاریزانی هێرنڤینی هۆڵەندی نرخیان بە یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ دیاریکراوە.

زێدان ئیقبال یاریزانی ئینتراختی هۆڵەندیە و نرخی یەک ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی سێیەمی گرانترین یاریزانانی عێراقە، دوای ئەویش ئەمجەد عەتوانی یاریزانی زاخۆ دێت کە نرخی 850 هەزار یۆرۆیە.

بە گوێرەی پێگەکە، هەریەکە لە یاریزانان مارکۆ فەرەج، سەعد عەبدولئەمیر، ئەیمەن حوسێن، ئیبراهیم بایش، ئەمیر عەماری، موهەنەد عەلی، یوسف ئەمین پلەی پێنجەم تا نۆیەمیان گرتووە.

هەروەها عەلی جاسم، زەید تەحسین، موهەنەد جاز، میرخاس دۆسکی لە پلەی دەیەمدان و نرخیان بە 450 هەزار یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بیلال کاکە