گواردیۆلا: دڵخۆشم بە ئاستی ئەم دواییەی تیپەکەم

PM:08:19:04/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی ئەم دواییەی تیپەکەی و دەتوانن باشتر پێشکەش بکەن.

پێش رووبەرووبوونەوەی برێنتفۆرد، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی وتی: ئەوەی کە زۆر دڵخۆشم دەکات لە ماوەیەدا ئەوەیە کە خەریکە ریتم و خێراییمان بەدەست دەهێنێنەوە.

وتیشی: هەموو شتێک باشتربووە، من زۆر دڵخۆشم بەوە، هەروەها دەتوانین باشتریش بین، متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە، بە گشتی کەشوهەوایەکی باش لەنێو تیپەکە بەدیدەکرێت.

دەشڵێت: نەک تەنیا هالاند، بەڵکو هەموومان توڕە بووین بە یەکسانبوونمان بەرامبەر مۆناکۆ، ویستمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام نەمانتوانی، ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد و دەبێت زیاتر لەو یارییانەوە فێربین.

دوپاتیشیکردەوە، بەردەوامبوونی فۆدین لەو ئاستەی پێشکەشی دەکات، وا دەکات دووبارە بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی ئینگلتەرا، بەڵام تۆخێل زۆر لەو باشتر دەزانێت کە چی دەوێت و چی پێویستە بۆ هەڵبژاردەکەی.