PM:08:44:04/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تودۆر
پێیوایە میلان راهێنەر و یاریزانی نایابی هەیە و ئەلێگری جەختیکردەوە کە بۆ
تۆڵەسەندنەوە رووبەرووی یوڤی نابێتەوە.
پێش
رووبەرووبوونەوەی یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان لە سێریا ئەی، راهێنەری هەردوولا قسەیان
کرد.
لە
سەرەتادا ئیگۆر تودۆری راهێنەری خانمە پیرەکە وتی: نازانم یارییەکە چ جۆرە یارییەک دەبێت،
میلان تیپێکی پلە یەک و ڕاهێنەر و یاریزانی نایابی هەیە، ئەوانیش لە ساتەوەختێکی
باشدان، ئێمە لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین، دەبێت ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین.
وتیشی: ئەوەی کە کەموکوڕیمان تیایدا هەیە
سەرکەوتنە، ئەوە ڕوونە، کاتێک شیکاری دەکەم سەیری ئاستی خۆمان دەکەم، بەرامبەر
ئاتالانتا و ڤیاریال لە دوو یاریدا ئاستێکی نایابمان پێشکەشکرد، لە
بەرامبەرەکانمان باشتر یاریمان کرد.
دوپاتیشیکردەوە،شەش مانگە
بە هەمان شێوە یاری دەکەن و لەسەر یەک ریتم دەڕۆن، بە دڵنیاییەوە ناسنامەیەکی
جیاوازیان هەیە، یاریزانی گونجاو هەڵدەبژێرن و هەوڵدەدەن
گۆڕانکاری دروست بکەن.
لە بەرامبەردا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری رۆسۆنێری دەڵێت: زۆر
خەڵک پێیان وایە گەڕانەوەم بۆ یاریگای یۆڤانتۆس بۆ تۆڵەکردنەوە لەو یانە یاخود
کارگێریەکەیتی بەڵام بەم شێوەیە نییە.
وتیشی: کاتێک میلانم بەجێهێشت، سوپاسی یانەکەم کرد بۆ ئەو ساڵانەی
لەوێ بووم، کاتێکیش یۆڤانتۆسم بەجێهێشت بە هەمان شێوە، یارییەکە گەورە دەبێت، دەبێت
بە زیرەکی یارییەکە ئەنجام بدەین.
دوپاتیشیکردەوە، ، دەبێت سەرنجیان لەسەر ئامانجە گەورەکە بێت،
ئەویش گەڕانەوەی میلانە بۆ چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن، پێویستە بەردەوام
بن لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش، تەنانەت ئەگەر رووبەرووی سەختییش ببنەوە.