چارەنووسی دیبالا ئاشکرابوو

PM:07:03:04/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا گرێبەستی دیبالا نوێ بکەنەوە و بۆئەم مەبەستەش هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی کۆدەبنەوە.

بەرپرسانی رۆما بەتەواوی لە ئاستی باولۆ دیبالا رازین و دەیانەویت بۆماوەیەکی زیاتر لە یانەکەیان بمێنێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە ماسارای بەڕێوبەری وەرزشی رۆما بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانەدا کۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتیۆکردنی ئەگەری نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هەردوولا ئارەزووی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان دەکەن، هەربۆیە پێدەچێت رێککارەکانی ماوەیەکی زۆری نەوێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 116 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 42 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرزیشی پێشکەشکردووە.