یامال تووشی پێکان بووە و ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە

PM:09:11:03/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لامین یامال تووشی پێکان بووە و ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، دوای یارییەکەی پاریس سان جێرمان، لامین یامال هێرشبەری یانەکەیان هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە.

یانەکە دوپاتیکردووەتەوە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخسووە، ئەستێرە ئیسپانییەکە لە گەدەیدا تووشی پێکان بووە و بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر سیڤییە ئامادە نابێت، ماوەی دورکەوتنەوەشی بە سێ هەفتە دیارییکراوە.

پێکانی یامال دوای ئەوەدێت، یانەی بەرشەلۆنە لە خولی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستیهێنا.

هێرشبەرەکەی بلاوگرانا لەو یارییەدا 90 خولەکی تەواو یاریی کرد و رەیتینگی حەوت و پۆینت دووی بەدەستهێنا، بەڵام هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد و هیچ ئەسیستێکی نەکرد.

یامالی ژمارە 10ی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا پێنج یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، چوار یاری لە خول و یەک یاریش لە چامپیۆنزلیگ، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە، جگە لەم پێکانەی، بەهۆی کێشەی بڕبڕەی پشتی لەم وەرزەدا لە چوار یاریدا بەشداری نەکردووە.