مێسی لە مەترسیدایە

PM:05:32:03/10/2025

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 هۆتێلەکانی مێسی لە بارودۆخیکی خراپدایە دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی هاوبەشی لێی جیا دەبێتەوە.

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی خاوەنی شەش هۆتێلە لە جیهاندا لە شارەکانی بەرشەلۆنە و مایۆرکا و دورگەی بیزا و ئەندۆرا و پێرێنس و سۆتۆگراند و سەرجەمیان لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورەوە بەڕێوەدەبرێن.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ماجستیک کە هاوبەشی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیە لە زنجیرە هۆتێلەکاندا بریاریانداوە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە و کارەکانیدا کۆتایی پێبهێنن.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کۆمپانیایە کێشەیان لەگەڵ شێوازی کار کردن لەو هۆتێلانە و شێوازی هۆتێلەکانیش هەیە لە کاتێکدا لە ساڵی 2017ەوە ئەرکی سەرپەرشتیاریان گرتووەتە دەست.

نوسیویەتی، لە ئێستادا زنجیرەی هۆتێلەکانی مێسی دەستیان کردووە بە بە گەڕان لەپێناو ئەوەی کۆمپانیایەکی نوێ بۆ بەرێوەبردنی هۆتێلەکانیان بدۆزنەوە لە کاتێکدا نرخی یەک شەو مانەوە لە ژوورێکی دوو کەسیدا 280 یۆرۆیە و لە ژوورە ڤی ئای پیەکانیش مانەوە نزیکەی هەزار و 100 یۆرۆیە بۆ هەر شەوێک.
خ . ک