PM:11:53:10/12/2024
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە دەبێت هەلی گۆڵی زیاتر درووست بکەن و رۆیشتنی
خیسۆسیشی رەتکردەوە.
پێش روبەڕوبوونەوەی مۆناکۆ، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند،
هێشتا کاتیان هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر پێکهاتەی سەرەکی بەڵام رەنگە بەشێک لە
یاریزانەکانیان نەتوانن بەشداری بکەن.
باسی لەوەشکرد، دڵخۆشە بە شێوازی یاریکردنیان کە وایکردووە لە ئەگەری
ئامادەنەبوونی بەشێک لە یاریزانەکانیشیان کێشەیان زۆر بۆ درووست نەبێت، وە دەبێت
لە یارییەکانداهەلی گۆڵی زیاتر درووست بکەن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەواڵەکانی سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکە لەلایەن
خیسۆسەوە دوورە لە راستییەوە، بۆ یارییەکەی مۆناکۆش ئەگەری هەیە یاری بە تێرنی
بکات.
وتیشی: هەمیشە دەبێت بە نیگایەکی جیاوازەوە سەیری چامپیۆنز لیگ بکەین چونکە
پاڵەوانێتییەکی جیاوازە لە پریمەرلیگ، شتێکی باشیشە چونکە ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبینەوە
کە تیپێکی گەورەیە، ئێمە سێ ڕۆژ جارێک بەرامبەر بەم ئاستە یاری دەکەین.