PM:10:29:10/12/2024
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیاگۆ مۆتا پێوایە کۆنترۆڵی تۆپ لە یاریگادا گرنگ نییە و گواردیۆلاش نەیشاردەوە
کێشەی دەروونیان هەیە.
پێش روبەڕوبوونەوەی مانچستەر سیتی، تیاگۆ مۆتای راهێنەری یۆڤانتۆس
رایگەیاند، یارییەکی بەهێز چاوەڕێیانە و دەبێت خۆیان بسەلمێنن، لە یاریشدا گرنگ
نییە کام یانە زیاتر تۆپی لەلایە چونکە هەر یانەیەک و شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە
بۆ یاریکردن.
باسی لەوەشکرد، گواردیۆلا راهێنەرێکی گەورەیە و یاریکردن بەرامبەر تیپەکەی
ئاسان نییە، رەتیشیکردەوە جیاوازی لە نێوان ڤلاهۆڤیچ و هالاند بکات چونکە بەباشی هێرشبەرەکەی
سیتی ناناسێت.
لەلایەکی تریشەوە پیپ گواردیۆلا وتی: یۆڤانتۆس یانەیەکی بەهێزە و باشترین
یانەی ئیتاڵیشە، تەماشای یاری پێشوویانم کرد بەرامبەر بە بۆلۆنیا و نایاب بوون
دڵنیام بەرامبەر بە ئێمەش بە بەهێزی دەردەکەون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی یاری پێدەکەن شێوازی یاریکردنی ئەوانە و دەکرێت
کێشەی هەبێت لە ئێستادا بەڵام هەوڵی باشتر کردنی دەدەن، وە یاریزانەکانی ئەو میسی
و کریستیانۆ نین بەڵام یاریزانی ناوازەن دەزانن چی بکەن.
وتیشی: کێشەی دەروونیتان لەبیر نەچێت ئەمانە هەمان ئەو یاریزانانەن کە سەرکەوتنیان
بە ئێمە بەخشی، بەڕاستی ئەم قۆناغە بۆ ئەوان قورس بوو، بەڵام وردە وردە یاریزانە پێکراوەکان
دەگەڕێنەوە و هیوادارین بە تێپەڕبوونی کات بەهێزتر و بەهێزتر بین.