PM:10:08:10/12/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە لە پێشکەوتندایە و یامال و لیڤاندۆڤسکیش دوو
یاریزانی گرنگن.
پێش روبەڕوبوونەوەی بروسیا دۆرتمۆند، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە
رایگەیاند، دەبێت یاریکردن لە یاریگایەکی وەک سیگناڵ ئیدۆنا پارک وەک هەلێک بقۆزنەوە
بۆ ئەوەی کوالێتی بەرزی خۆیان پیشان بدەن، دەبێت وەک دەرفەتێک بۆ گەرانەوە سەیری
بکەن.
وتیشی: ناتوانرێت بەراورد بکرێت لە نێوان تۆپی پێی ئەڵمانیا و ئیسپانیا، هەر
لایەنەو بیرۆکەی تۆپی پێی خۆی هەیە، لە ڕووی تەکنیکییەوە جیاوازی هەیە بەڵام کەش و
هەوای یاریگای دۆرتمۆند نایاب دەبێت، ئەو جۆش و خرۆشە لە لالیگاش هەستی پێدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، سەرەڕای پێکانەکانیان دەیانەوێت یارییەکی جوان و باش پێشکەش
بکەن، وە پاش یاری رابردووشیان بە یاریزانەکانی راگەیاندووە دەبیت بگەڕێنەوە سەر
رێچکەی بردنەوە چونکە ئەوان تیپێکی لاون و بەردەوام لە پێشکەوتندان.
رەتیشیکردەوە باس لەوە بکات ئایا یاری بە ئاراوخۆ دەکات یاخود نا، لیڤاندۆڤسکیشی
بە یاریزانێکی بە کوالێتی ناوبرد و لەبارەی یامالیشەوە وتی: لامین دەتوانێت لە هەر
یارییەکدا هەموو شتێک بگۆڕێت، ئێمە متمانەی تەواومان پێی هەیە و هیوادارین بیسەلمێنێت
کە چ یاریزانێکی گەورەیە.