PM:09:05:10/12/2024
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆگبا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە مارسیلیاوە و خۆشی ئامانجی ئەوەیە
بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
پێگەی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئۆڵۆمپیک مارسیلیا گفتوگۆی سەرەتایی
دەستپێکردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ پۆڵ پۆگبا لە میرکاتۆی زستانی داهاتوودا، ئەویش
دوای ئەوەی سزاکەی کەمکرایەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەڵوەشایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
مێهدی بن عەتیەی مەغریبی، بەڕێوەبەری وەرزشی مارسیلیا، ئەو کەسەیە کە سەرکردایەتی
گفتوگۆکانی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەکات، هەرچەندە تا ئێستا هیچ
دانوستانێکی فەرمی لە نێوان لایەنەکاندا نییە.
پێگەکە باسی
لەوەشکردووە، پۆگبا دەزانێت کە مارسیلیا تیپێکە کە وا دەکات بە زووترین کات بگەڕێتەوە
سەر ئاستی خۆی و راهێنانکردن لە ژێر سەرپەرشتی دی زێربیش هەلی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی
کەڵەشێرەکانیش زیاتر دەکات.