تیۆ لەلایەن دوو یانەی گەورەوە چاودێری دەکرێت

PM:08:09:10/12/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیۆ لەگەڵ میلان دڵخۆش نییە و دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت، ریاڵ مەدرید و مان یونایتدیش خوازیارین.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، تیۆهێرناندێز وەکو پێشوو لە میلان دڵخۆش نییە، ئەمەش بەهۆی ناجێگیری ئەنجامی یانەکە و کێشەکانی ماوەی رابردووی لەگەڵ راهێنەر، وە یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد، گرنگی بە تواناکانی دەدەن سەرەڕای ئەوەی هیچ هەنگاویکیان بۆ گواستنەوەی نەناوە.

مێرەنگی بەدەست نەبوونی یاریزانێکی باش لە باڵی راسیتدا دەناڵێنێت و دەیەوێت بە بەرگریکارە فەڕەنسییەکە چارەسەری کێشەکەی بکات، شەیتانە سورەکانیش بەهۆی سەرسامی ئەمۆریمی راهێنەری یانەکە بۆ تیۆ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

جێی باسە، گرێبەستی هێرناندێز لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی وەستاون، مانوێل گارسیا کیلۆن، بەڕێوەبەری کارەکانیشی روونیکردووەتەوە، بەمدواییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ میلان باش نییە، ئەمەش ئاماژەیەکە کە یاریزانەکە دەکرێت میلان جێبهێڵیت.