گواردیۆلا بڕیارێکی گرنگیدا

PM:06:16:10/12/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند پاش مان سیتی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات و روو لە هەڵبژاردە دەکات.

پیپ گواردیۆلا کە لە ساڵی 2016 وەک راهێنەری مانچستەر سیتی دیاریکرا ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵیشە راهێنەری یانەکەیە و شەش پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگێک و چەندین نازناوی تری بۆ بەدەستهێناون.

لە ئێستادا و دیارە پیپ دەیەوێت لەم یانەیە کۆتایی بە کاروانی راهێنەرایەتی لە یانەکان بهێنێت و لەو بارەیەشەوە وتی: دوای مان سیتی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە ناکەم، من باسی داهاتووێکی دوور ناکەم، بەڵام کاتێک وازم لە راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی هێنا ناچمە هیچ وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە بگرمە ئەستۆ، چیدیکە هێز و وزەی ئەوەم نەماوە بچمە شوێنێکی دیکە لە سەرەتاوە دەستپێبکەمەوە، لەوانەیە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بگرمە ئەستۆ، ئەمە شتێکی جیاوازە.

جێی باسە، گواردیۆلا کە پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانی کردووە، بەم بڕیارەشی سیتی دەبێتە دوایین یانە راهێنەرایەتی بکات.

وە پێشتر ناوی بە دوو هەڵبژاردەوە بەستراوەتەوە کە ئەوانیش هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و بەڕازیلین، دەنگۆی ئەوەش هەبوو رۆناڵدۆ نازاریۆ دەیەوێت خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەڵبژێرێت و پیپ بکات بە راهێنەر.