PM:04:54:10/12/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کێشەکانی مان سیتی
قوڵتربوونەوە دوای ئەوەی ژمارەی تۆمەتەکانی بۆ 130 زیادیکرد.
لە ماوەی رابردوودا
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ژێر لێکۆڵینەوەی ورددا بووە بەهۆی ئەوەی 115
تۆمەتی ئاڕاستە کرابوو کە پەیوەندیان بە یاساکانی یاری خاوێنەوە هەبووە لە 15 ساڵی
رابردوودا.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی
تووشی شۆکێکی گەورە بوون کاتێک بیستویانە ژمارەی لێکۆڵینەوەکان زیادیکردووە لەسەر
یانەکەیان.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا 15 سکاڵای تری یاسای یاری خاوێن لەسەر یانە
ئینگلیزییەکە تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی تۆمەتەکانی بۆ 130 تۆمەت زیادیکردووە.
رونیشیکردووەتەوە،
ئەو 15 تۆمەتە نوێیە پەیوەندی بە بابەتی داراییەوە هەیە کە لە مانگی دووی ساڵی
2023دا ئەنجامیداون بەڵام مەرج نییە راستی بن و تەنها لێپرسینەوەیان لەگەڵدا
دەکرێت.
دەشڵێت، تا ئەم
ساتە بە فەرمی هیچ تۆمەتێک بەسەر یانە ئینگلیزیەکەدا ساغ نەبووەتەوە بەڵام ئەگەر
تاوانبار بکریت ئەوا بە دڵنیاییەوە سزای گەورەی دارایی دەدرێت جگە لەوەش
دادەبەزێنرێت بۆ پلەکانی یەک یان دووی ئینگلتەرا.
خ . ک