یانەیەکی ئەڵمانی ئاردا گولەری دەوێت

AM:08:57:10/12/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایەور لیڤەرکوزن لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخۆی ئاردا گولەر دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکان سوپرایزێکی گەورەیان ئاشکراکرد سەبارەت بە خواستی یانەیەکی خولی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی تورکی ئاردا گولەر لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتووی داهاتوودا.

ئەستێرە لاوەکەی تورکیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە هاوینی 2029دا کۆتایی دێت.

فلۆریان پلێتنبێرگ، ڕۆژنامەنووسێکی جێی متمانەی ئەڵمانی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە بەرپرسانی بایەر لیڤەرکوزن دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست پیشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لە پێناو گواستنەوەی ئاردا گولەر.

ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بایەر لیڤەرکوزن پێشتر گرنگی بەو یاریزانەداوە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا پلێتنبێرگ وتی، لەم قۆناغەدا ڕیاڵ مەدرید هیچ نیازێکی نییە دەستبەرداری یاریزانەکەی ببێت، بەڵام ئەگەر هەیە هاوینی داهاتوو گولەر بیرلەوەبکاتەوە بچێتە یانەیەک خولەکی زیاتر یاری بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بایەر لیڤەرکوزن ئامادەیە.

گولەر لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 29 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.