سلۆت: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا.

AM:06:47:10/12/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت جەختیکردەوە هەموو یاریزانەکانی لە دۆخێکی باشدان و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا.

بەر لە یارییەکەی جیرۆنای ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، ئارنی سلۆتی راهێنەری رێدز ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی جیرۆنا کردوویەتی تایبەت بووە، ئەوان بە بودجەیەکی کەم رکابەری لا لیگا بوون ئەوەش دەریدەخات کە چەندە یانەیەکی گەورەن.

دەشڵێت: ڕکابەرییەکی تەندروست لە نێوان لویس دیاز و کۆدی گاکپۆدا هەیە،هەروەها ژمارەیەکی زۆر یاریزان رکابەری لەسەر سەرجەم پۆستەکان دەکەن و یاریزانی زۆر باشیان هەیە.

سلۆت وتیشی: پێدەچێت بوون لە هەشت باشترینەکانی ریزبەندی چامپیۆنز لیگ بەڕاستی یارمەتیدەر بێت و پێویستت بەئەنجامەکانە بۆ ئەوەی بەرزترین پێگە بەدەستبهێنیت و لە قۆناغیداهاتوودا تێپەڕیت، دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین لە کوێدا دەبین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاستی هەمووان لە دۆخێکی باشدان، بەرامبەر جیرۆنا و بە پێکهاتەیەکی زۆر باش دەست پێدەکەن، ئەلیسۆنیش ئامادەیە و بۆ یارییەکەی جیرۆنا دەتوانێت بە سەرەکی یاریبکات.

سەبارەت بە یارییە دواخراوەکەیان بەرامبەر بە ئیڤەرتۆن رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بڕیارێکی زۆر باش بوو بۆ سەلامەتی هاندەران و هەموو لایەک.
بیلال کاکە