چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئەسینسیۆ دەکەن

PM:11:03:09/12/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئەسینسیۆ دەکەن بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادەنییە دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆرخی بیکۆن لە تۆڕی ریلیڤۆ رایگەیاند، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئاستی ئەسینسیۆ دەکەن بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادەنییە دەستبەرداری ببێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز سەرسامە بەو ئاستەی ئەسینسیۆ لەگەڵ تیپی یەکەم پێشکەشی دەکات و دەیەوێت گرنگی پێبدرێت تا زیاتر بەرەوپێش بچێت، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی بەرگریکارەکە لە کاستێلاوە سەرکەوتووە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی رائول ئەسینسیۆ نوێبکاتەوە بەڵام پەلە ناکات و لە ئێستادا زیاتر لە ئاستی یاریزانەکە ورد دەبنەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئۆفەری نوێی بە موچەی زیاتر پێشکەش دەکەن.

ئەسینسیۆ تەمەنی 21 ساڵە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات، لەگەڵ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید شەش یاری کردووە و ئاستێکی بەرچاوی پیشانداوە، گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
بیلال کاکە