PM:10:20:09/12/2024
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند ئاستی شاختار سەرنجراکێشە و
یارییەکەیان قورسە نۆیەریش تا مانگی یەکی داهاتوو بەهۆی پێکانەوە یاری ناکات.
پێش یارییەکەی نێوان شاختاری ئۆکرانی و بایرنی ئەڵمانی،
راهێنەری یانە باڤارییەکە وتی: شاختار هەمیشە تیپێک بووە کە زۆر باڵادەست یاری دەکات
و پێکهاتەی تیپەکە زۆر سەرنجراکێشە.
باسی لەوەشکرد، ئەو زۆرشت لە شاختار دەبینێت و لە چامپیۆنزلیگدا بەباشی خۆیان دەگونجێنن، تیپەکەتێکەڵەیەکە لە یاریزانی بەتوانا و بەئەزموون،
لەبەر ئەوە یارییەکە قورس دەبێت.
وتیشی: یاریزانێکی زۆرمان تووشی پێکان هاتوون، بەڵام تا ئێستا توانیومانە بە
باشی تێپەڕین، هەروەها متمانەیەکی زۆرمان هەیە کە لە سەرەتای مانگی یەکدا
پێکهاتەیەکی گەورەترمان دەبێت و باشتر دەگەڕێینەوە.
کۆمپانی دەشڵێت: مانوێل نۆیەر پێکانی هەیە لە بڕبڕەی
پشتیدا، پێدەچێت
ئەمساڵ یاری نەکات، ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە کە چاک دەبێتەوە، پاشان هیوادارین لە
مانگی یەکەوە لەگەڵمان بگەڕێتەوە.
بیلال کاکە