PM:10:03:09/12/2024
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی
دوپاتیکردەوە، بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارییەکەی سالزبۆرگ دەکات و دەبێت لە سێ یاری
داهاتوودا بردنەوە
بەدەستبهێنن.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پێش یارییەکەی
سالزبۆرگی نەمسایی وتی: مەحاڵە پێشبینی چانسی سەرکەوتنمان بۆ قۆناغی 16 بکەین،
چونکە کەس نازانێت هەر تیپێک چەند خاڵێکی پێویستە بۆ ئەوەی سەرکەوتن مسۆگەر بکات،
بەڵام ئەوەی دڵنیام ئەوەیە دەبێت لە سێ یاری داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
ئینریکی دەشڵێت: چەندین جار جەختم لەوەکردووەتەوە پێویستە
هەلی زیاتر لە بەرامبەرمان دروست بکەین، لە هەمان کاتدا ڕێگە بە یاریزانی بەرامبەر
نەدەین بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ئامانجەکەمان دروستبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی بە تەواوی ڕازییە لە ئاستی تیپەکە
لە 19 یاری یەکەمی ئەم وەرزەدا، هەرچەندە ژمارەکانیان لە چامپیۆنزلیگ زۆر کەمترن لەوەی
لە خولی فەرەنسا بەدەستیان هێناوە.
وتیشی: من یارییە گەورە و سەختەکانی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی
سالزبۆرگم خۆشدەوێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیان دەکەم.
بیلال کاکە